AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٥ ١٩:٤١

لە عێراق؛

کاردانەوەی موقتەدا سەدر بەو دروشمانەی لە دژی دەدرێت

کاردانەوەی موقتەدا سەدر بەو دروشمانەی لە دژی دەدرێت

رێبەری ڕەوتی سەدر ئەوڕۆ ڕایگەیاند: ئەرکی کڵاو شینەکان پاراستنی ئاسایشی قوتابخانە و ئیدارەگەلی خزمەتکارییە، نەک هەڵمەت بۆ سەر ئەوانەی دژی من دروشم دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر ئەوڕۆ (سێ شەممە) ڕایگەیاند: ئەرکی کڵاو شینەکان پاراستنی ئاسایشی قوتابخانە و ئیدارەگەلی خزمەتکارییە، نەک پاراستنی من و هەڵمەت بۆ سەر ئەوانەی دژی من دروشم دەدەن.

مەقتەدا سەدر وێرای دەستخۆشی کردن لە کڵاو شینەکان، وتیشی: ئەرکی ئێوە یارمەتیدانی هێزەکانی ئاسایش بۆ جێگربوونی ئاسایش و پاڵپشتی لە شۆڕشییەکانە.

ئەوە لە کاتێکدایە میدیاگەلی عێراقی رۆژی ڕابردوو لە پێکدادانی نێوان کڵاو شینەکانی سەر بە موقتەدا سەدر و ناڕازیان لە بەغدا، بابل، نەجەف، کەربەلا و باشووری زیقار هەواڵیان داوە.

News ID 30868

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha