بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕاسپاردنی عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، ڕایگەیاند: ئێران لە پێناو درێژەدان بە پشتیوانییەکانی لە سەربەخۆیی، یەکپارجەیی و بنەماکانی دیمۆکراسی لە عێراق پێشوازی لە هەڵبژاردنی عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکات.
راشیگەیاندووە کە ئێران ئاواتی سەربەرزی و سەرکەوتن بۆ عەلاوی دەخوازێت بۆ ئەوەی بتوانێت دەوڵەتی نوێ پێکبێنێت و داخوازییە ڕەواکانی خەڵک و مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لەم وڵاتە بهێنێتە دی.
مووسەوی وتوویەتی: ئێران ئامادەیی تەواوی هەیە یارمەتی وڵاتی عێراق بدات بۆ ئەوەی لەم قۆناغە پڕ لە کێشە بپەڕێتەوە.
وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:
کاردانەوەی ئێران بە دیاری کردنی سەرۆک وەزیری نوێی عێراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پێشوازی کۆماری ئیسلامی لە هەڵبژاردنی تۆفیق عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێ عێراق هەواڵی دا.
News ID 30819
Your Comment