AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٣ ٠٨:١٧

ئەندامێکی پارتی رایگەیاند:

کاردانەوەی کورد بە سەرۆک وەزیریی عەلاوی

کاردانەوەی کورد بە سەرۆک وەزیریی عەلاوی

ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرۆک وەزیری موحەمەد تەوفیق عەلاوی کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، ڕێبین سەلام ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرۆک وەزیری موحەمەد تەوفیق عەلاوی کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو زیادی کرد: دەست نیشان کردنی عەلاوی هەنگاوێکی ڕوو لە پێشەوەیە و ئێمە ئەرێنی دەڕوانین پێیدا و باشتر لە ئاژاوە درێژەدارەکانی عێراقە.

سەلام وتی: ئەو هەنگاوە دەسپێکی کێشەیەکی نوێیە چونکوو سەرۆک وەزیرانی نوێ کارێکی دژواری لەبەردەم دایە کە گرینگترینیان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێش وەخت و پرسی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی و ڕازی کردنی لایەنە سیاسییە ناڕازییەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و هەروەها پێکهێنانی دەوڵەتی بەهێز کە خواستی خۆپیشاندەران بێنێتە دی، یە.

ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی: لە هەر حاڵدا ئەوە هەنگاوێکی گرینگە و ئێمە پێشوازی لێ دەکەین و لە سەرەتاوە ئێمە پاڵپشتی هەر بەربژێرێک بووین کە هەموو لایەنە شیعەکان لە سەریبن.

News ID 30806

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha