AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٨ ٠٨:١٢

بۆ چارەسەریی پزیشکی؛

٥٣ بەرکەوتووی کیمیایی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی ئێران دەکرێن

٥٣ بەرکەوتووی کیمیایی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی ئێران دەکرێن

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجە بە ئاماژە بە ڕەوانەکرانی ٥٣ بەرکەوتووی کیمیایی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەری بۆ ئێران لە رۆژی هەینی داهاتوو، ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێم ھەموو خەرجی چارەسەرکردنی بۆ دابین کردوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: ڕۆژی ھەینیی داھاتوو (١١ی رێبەندان/ ٣١ی ژانڤیە) ٥٣ بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بە مەبەستی چارەسەرکردن لە ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو تێچووی چارەسەرکردنیان لە ئەستۆ دەگرێت.

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە ڕاشیگەیاند: بڕیار بوو پێشتر ئەو بەرکەوتانە بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی دەرەوە بکرێن، بەڵام بە ھۆی ھەندێک ڕۆتینی کارگێڕییەوە دوا کەوتووە و ڕۆژی ھەینی بریندارەکان ڕەوانەی ئێران دەکرێن.

لوقمان عەبدولقادر وتیشی: ژمارەیەکی دیکەی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی ماون، پێویستیان بە چارەسەری لە دەرەوەی کوردستانە و پێشتریش ژمارەیەکی دیکەی بەرکەوتووان لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێم بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی دەرەوە کراون.

News ID 30736

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha