بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،مەولود چاوش ئۆغلۆ لە میانەی وتەدانێکیدا لە کۆڕبەندی داڤۆس باسی لە چەندین پرسی ڕۆژەڤی ناوچەکە و جیهان کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا پاش پشت هەڵکردن لە ئەورووپا ڕووی لە ڕووسیا هێناوە، زیادی کرد: "هاوکاری لە گەڵ ڕووسیا بە ئاشکرایی نیشان دەدات کە ئامادەین بۆ گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هاوکاری هەمووان بە تایبەتی ئێران دەکەین."
چاووش ئۆغڵۆ سەبارەت بە گرژی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: تورکیا لە گەمارۆدانە تاک لایەنەکانی ئەمریکا دژی ئێران، بەشدار نابێت، ئێمە نامانەوێت عێراق بێتە گۆڕەپانی شەڕی ئێران و ئەمریکا.
بۆچوونی ئێوە