AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢ ١٠:٥٤

بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی پێنتاگۆن؛

ژمارەی بریندارانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر عەین ئەسەد بەرز بووەوە

ژمارەی بریندارانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر عەین ئەسەد بەرز بووەوە

بەرپرسانی پێنتاگۆن ڕایانگەیاند کە دوابەدوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق، ژمارەی زیاتری هێزەکانی ئەمریکا بۆ پشکنین و دەرمانی گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس نیوز، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە ژمارەیەکی زیاتر لە هێزەکانی ئەمریکا بۆ پشکنینی وردتر و دەرمانی برینی بەجێماو لە تۆڵەی مووشەکی ئێران بۆ دەرەوەی عێراق گواستراونەتەوە.

هەرچەندە کە ژمارەی وردی ئەو هێزانە کە گواستراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا هێشتا نادیارە بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پاگەندە دەکەن کە ژمارەی ئەو هێزانە کەمە.

بەڵام لە کۆتاییدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پاش نکۆڵی و وەدرۆ خستنەوەی سەرەتایی هەر دانیان بەوەدا نا کە پاش هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد ١١ سەربازی ئەمریکی بۆ دەرمان گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی عێراق.

News ID 30641

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha