بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبە شێعری ئایینی "ساعەتی حەوت" بەرهەمی تاهیرە تەختی خاتوونە شاعیر و هونەرمەندی بیجاری بە نازناوی "نەسیم" کە پێکهاتووە لە ٧٩ شێعری کلاسیک لە فۆڕمگەلی جۆراوجۆری غەزەل، قەسیده و مەسنەوی و ڕوباعی لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستان لە دووتۆی ٩٨ لاپەرە و لە تیراژی ١٢٠٠ بەرگ، چاپ و بڵاو کرایەوە
ئەم کۆمەڵەیە کە بە دووهەمین بەرهەمی شاعیر دێتە ئەژمار، شێعرگەلێک لە مەدحی پێغەمبەر (سخ) و ئەهلی بەیت (دخ) و بابەتگەلێکی وەک بەرەڤانی پیرۆز، شەهیدانی حەرەم، شەهید، ویلایەت و ... لە خۆ دەگرێت.
پێشتر کۆمەڵە شێعری "پەیمانەیەک ئیحساس" لە تاهیرە تەختی بە ناوەڕۆکی هاوشێوە لە ساڵی ١٣٩٤ لە لایەن حەوزەی هونەری پاریزگای کوردستانەوە چاپ و بڵاو کرابۆوە.
بۆچوونی ئێوە