ئێران پەیوەندییەکانی لە گەڵ بریتانیا کەم دەکاتەوە

گەڵاڵەی کەم کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و بریتانیا ڕادەستی لیژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران کرا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەڵاڵەی کەم کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و بریتانیا بە ۲۳ واژۆ درایە سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران.

پاش ئەوەی ڕاب مەک ئەیر، باڵوێزی بریتانیا لە ئێران، حەوتەی ڕابردوو بەشداریی لە گردبوونەوەی نایاسایی بەردەم زانکۆی ئەمیرکەبیری کردبوو و لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

هەندێ لە نوێنەرانی مەجلیسی ئێران داواین کردووە کە ئەو باڵوێزە دەربکرێت و پەیوەندیەکانی لەندەن و تاران کەم بکرێتەوە..

News Code 30594

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =