بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کرانەوەی پیشانگای "خەت و خاڵ" رۆژی ڕابردوو (شەممە ٢٨ی بەفرانبار) بە بەشداریی فەرماندار، شارەدار و سەرۆکی شۆڕای شاری سنە و سەرپەرەشتیی گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان و تاقمێکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان لە گەلەری هونەر (نیگارخانەی ئیرشاد)ی شاری سنە بەڕێوەچوو.
لەو پیشانگایە ٤٠ تابڵۆی هونەری خۆشنووسی نەستەعلیقی شکاوەی محەمەد سدێق غوڵامی ئاراستە کراوە، کە بڕیارە بۆ ماوەی ٦ رۆژی کاری واتە تا رۆژی پێنج شەممە ٣ی رێبەندان بەردەوام بێت.
محەمەد سدێق غوڵامی هونەرمەند و مامۆستای ناسراوەی هونەری خۆشنووسی و کارمەندی شارەوانی شاری سنە، بۆ زیاتر لە ٤ دەیەیە لەم بواری هونەری خۆشنووسی هەوڵ دەدا و ٣٠ ساڵە لە ئەنجومەنی خۆشنووسی لقی سنە مامۆستایە.
بۆچوونی ئێوە