بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتێرز لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە دەڵێت ئەگەر دانوستان دۆحە بگاتە ئەنجام، تاڵەبان لە گەڵ ئاگربڕی ١٠ ڕۆژە، کەم کردنەوەی پێکدادانەکان و هەروەها دانوستان لە گەڵ دەولەتی کابۆل ڕێک دەکەوێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سوهەیل شاهین وتەبێژی تاڵەبان، دیداری ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە قەتەر لە نێوان لێژنە دانوستانکارەکانی دوو لایەنکەی باش هەڵسەنگاند و لە درێژەدانی ئەو کۆبوونەوەی لە ڕۆژانی داهاتوو هەواڵی دا.
پێشتر ئەمریکا پێشنیاری کردبوو کە هاوکات لە گەڵ دانوستانەکان ئاگربڕ بکەن کە تاڵەبان دژایەتیی کرد.
ترامپ لە سێپتەمبەری ڕابردوو پاش ئەوەی کە سەربازێکی ئەمریکی لە هێرشەکانی تاڵبەن کوژرا؛ دانوستان لە گەڵ ئەو گرووپەی داخست لە حاڵێکدا کە دەست پێکردنەوەی دانوستانەکان لە مانگی دیسەمبەریشی پاش هێرشێک کە تاڵەبان لە دەوروبەری بنکەی ئەمریکا لە کابۆل ئەنجامی دا؛ ڕاگیرا.
بۆچوونی ئێوە