دەنگۆی پێکهێنانی هەرێمی سوننە لە عێراق دەبیسترێت

یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی نەسری عێراق دەنگۆکان لە هەندێک لایەنە سیاسییەکانی سوننەی بۆ پێکهێنانی هەرێمی سوننە بە ئامانجی گوشار خستنە سەر بەغدا بۆ کشانەوە لە پرسی دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکانی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە المعلومە، ئەحمەد حەمدانی ئەندامی هاوپەیمانی نەسر، هەوڵی هەندێک لایەنی سیاسی سوننە بۆ جودایی و دابەش کردنی وڵات بە بیانووی نووسینی ئەگەری پێکهێنانی هەرێمی سوننە لە ئەو وڵاتە لە یاسای بنەڕەتی عێارقی پشت ڕاست کردەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی کە نیشانەگەلیک لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی هەرێمی سوننە هەیە و هەڵوێستی هەندێک لایەنی سیاسی سوننە دەمێکە کە ئەو بابەتە پشت ڕاست دەکاتەوە. ئەو قسانە لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی لایەنەکانی تر و بەڕێوە چوونی یاسای بنەڕەتی عێراق دێتە ئاراوە.

حەمدانی زیادی کرد: موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشت ئەو بابەتەوە هەیە و ئامانج لە ئەو کارە، خزمەت و وەرگرتنی ڕەزامەندی هەندێک وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە کە بە دوای دابەشکاری عێراق بە پێی ئایینن.

واسق هاشمی کرناسی کاروباری ستراتیژیکی عێراق پێشتر وتبووی: دەنگۆ و ئاماژەی گرووپە سیاسییە سوننەکانەوە سەبارەت بە پێکهێنانی هەرێمی سوننە بە ئامانجی گوشار خستنە سەر ئەو جووڵە نوێیەیە کە بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق ڕێکخراوە.

News Code 30540

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =