بۆچی زۆربەی دایکان دوای منداڵ بوون تووشی خەمۆکی دەبن؟

بەشیکی بەرچاو و زۆری دایکان دوای زایین بە هۆی ئەو دۆخە نوێیەوە کە بەرەوڕووی دەبن تووشی خەمۆکی دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ناز ڕۆشنی زەعفەرانلو پسپۆڕی دەروونی و دەرمانی نەخۆشییە دەروونییەکان سەبارەت بە خەمی دوای زایین، وتی: زۆربەی هەرە زۆری ژنان چوار بۆ شەش هەفتە دوای زایین نیشانەکانی شڵەژاویان پێوە دەردەکەوێت کە بە ئەو نیشانەگەلە، خەمی دوای زایین دەوترێت و سەرەکی ترین نیشانەکانی هەست بە نائاسوودەیی، سەرلێشێواوی و گریانە.

ناوبراو وتیشی: هەست بە نائاسوودەیی، سەرلێشێواوی و گریان زیاتر لە چەندین رۆژی دەخایێنێت و ئەوەش بە هۆی گۆرانی هۆرمۆنی، دڵەڕاوکێی لەدایک بوونی منداڵ و ئەرک و بەرپرسایەتی بە دایک بوونە کە بە پەروەردەی بنەماڵە و پاڵپشتی لە دایکان زۆربەی جار بە بێ خواردنی دەرمان، کەسەکە دۆخی باشتر دەبێت، بەڵام ئەگەر زیاتر لە دوو هەفتە بخایێنێت پێویست دەکات کە ئەو کەسە لە باری تووش بوون بە خەمۆکییەوە تاقی بکرێتەوە.

ئەو پسپۆڕەی بواری دەروونو زیادی کرد: لە نیشانەکانی خەمۆکی دوای زایین دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر خەمۆکی، دڵەڕاوکێی لەڕادەبەدەر، بێ خەوی و گۆڕینی کێش. ئەو کێشە زیاتر لە ١٢ هەفتە دوای زایین دەپت پێدەکات، ئاڵبەت هیچ هۆکار و بەڵگەیەکی قایم بەدەستەوە نییە کە خەمی دوای زایین ببێتە خەمۆکی. چەندین خوێندنەوە نیشانیان داوە کە سەرهەڵدانی خەمۆکی دوای زایین، مەترسی خەمۆکی بنەڕەتی لە درێژایی تەمەنی زیاتر دەکاتەوە. لە هۆکارەکانی تری کاریگەر لە سەرهەڵدانی خەمۆکی دوای زایین دەتوانین ئاماژە بکەینە پێشینەی کێشە و ئاڵۆزی دەروونی لە بنەماڵە، پاڵپشتی نەکردن لە لایەن دایک و هۆکارەکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی.

ڕوشنی زەعفەرانلوو جەختی کرد: لە خەمۆکی دوای منداڵ بوون بیری خۆکوژی و ئازار گەیاندن بە کۆرپە و هەست بە تاوان هەیە، کەواتە دەرمانی ئەو ئاڵۆزییە زەرووریە. هەروەها سەندرۆم یان نیشانەگەلێک لە ئاڵۆزی لە باوکان باسی لە سەر کراوە کە بە گۆڕانی هەڵسوکەت لە هاوژین لە کاتی دووگیانی و پاش لەدایک بوونی کۆرپە دەبینرێت. هۆکارگەلێکی جۆراوجۆر لە ئەو باوکانە کاریگەری دادەنێت کە لەوانە دەتوانین بە زیاد بوونەوەی بەرپرسایەتییەکان، کەم بوونەوەی سەرەنج و ئارەزووی سێکسی هاوژین و باوەڕ بە ئەوەی کە لەدایک بوونی منداڵێک لە ژیانێکی کێشەدار هێزی پێوەندیدەری هاوژینەکانە، ئاماژە بکەین.

News Code 30495

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =