هیچ بەڵگەیەکمان نییە کە ئێران دەیویست هێرش بکاتە باڵوێزخانەی ئەمریکا

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەکی لە لایەن بەرپرسانی هەواڵگری ئەو وڵاتەوە لە سەر ئەوەی کە ئێران خەریکی پلان داڕێژی بۆ هێرش بۆ سەر چوار باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە بووە، وەرنەگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دوابەدوای پاگەندە بێ بنەماکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر ویستی ئێران بۆ هێرش بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیک وسەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و ناوچەکە، ماری سپەر سەرۆکی پێنتاگۆن رۆژی یەکشەممە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەکی لە  لایەن بەرپرسانی هەواڵگری ئەو وڵاتەوە لە سەر ئەوەی کە ئێران خەریکی پلان داڕێژی بۆ هێرش بۆ سەر چوار باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە بووە، وەرنەگرتووە.

لە هەمان پێوەندیدا، ترامپ ڕۆژی هەینی پاگەندەی کرد کە پێش لە تیرۆری سەردار سولەیمانی، ئێران بە ئەگەری زۆرەوە هێرشی کردبووە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و دەیەویست کە هێرش بکاتە سەر چوار باڵوێزخانەی تری ئەمریکا.

مارک سپەر لە گفتوگۆیەکدا لەو بارەوە وتی: ئەوەی کە سەرۆک کۆمار وتی ئەوە بوو کە بە ئەگەری زۆرەوە هێرشی زیاتر دەکرایە سەر باڵوێزخانەکان. لە گەڵ ئەو ڕوانگەدام. بەڵام سەرۆک کۆمار هیچ بەڵگەیەکی ڕوونی نەهێنایەوە.

News Code 30494

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =