پرۆفیسۆر "ئارشین ئەدیب موقەدەم" سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی رۆژهەڵاتی ناڤینی زانکۆی لەندەن لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری بەشی نێودەوڵەتی ئاژانسی مێهر، بە بیرهێنانەوەی لێدوانی پێشتری لە کاتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەک پڕمەترسیترین کەسی جیهان، وتی: ئەو لە بنەڕەتەوە کەسێکی بێ ئاوەز و هزری ستراتژیکە و لەمدواییەدا تیرۆری سەردار سولەیمانی و سەردار ئەبوومەهدی موهوندیس وەک بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرا ناشیاوێتی سەرۆک کۆماری ترامپ لە بابەتی هزر و لۆژیکی سیاسەتی جیهانی و تەنانەت بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای سەلماند.
پڕۆفیسۆر ئەدیب موقەدەم بە ئاماژە هاوکاتبوونی تیرۆری سەردار سولەیمانی لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتیشی: بە داخەوە ئەمریکا یەکێک لە دەگمەن وڵاتانەیە کە سیاسەتوانێکی نەتەوەپەرەستی توندئاژۆی بە کوشتنی خەڵکی دەنگ کۆدەکاتەوە. ئەگەرچی لە سەردەمی ئۆباما تا ڕادەیەک پرسی دیپلۆماسی گرتبەبەر، بەڵام ئەمریکا لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بەردەوام وڵاتێکی شەڕخواز بووە. ڕەنگە بڵێن کە ویلایەتە یەکگرتووەکان وڵاتێکی تاک ڕەهەندی نییە و پێدەچی کە دیموکراسی ئەو وڵاتە بە بارێکی دژە لیبراڵیدا شکابێتەوە و بە قازانجی سەرۆک کۆمارێک هەڵدەسوورێ کە تەواو سەرەڕۆ و تا ڕادەیەک دیکتاتۆرە.
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ئێران لە ئەنستیتۆی رۆژهەڵاتی ناڤینی زانکۆی لەندەن سەبارەت بە هوشداری ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران بۆ "تۆلەکردنەوەی قورس لە ئەمریکا"، ڕایگەیاند: تا ئێستا ئێران و هاوپەیمانان لە کۆبوونەوەی جەماوەری لە نمایشی یەکگرتوویی وەڵامی مومکینیان دایەوە کە شەڕ لە دژی ئێران دەتوانێ پاشهاتی کارەساتباری بۆ دوژمنان بە دواوە بێت. بێ گومان ئەو نەتەوەخوازییەی ناو ئێران زۆر جیاوازە لە نەتەوەپەرەستیی ئەمریکی کە دەوڵەت و کۆمەڵگای لێک هەڵبڕیوە.
ناوبراو بە داکۆکی لەوەی کە دەوڵەتی ئێران دەبێ کۆمەڵگا بەرەو ئامانجێکی دادپەروەرانە، واتە تۆکمە کردنی بەرگری لە حکوومەتی ئێران و سەربەخۆیی نیشتمانی هاوپەیمانانی وڵات لە سەرتاسەری ناوچە ببات، ڕاشیگەیاند: دوای ئەو قۆناغە ئێران دەتوانێ شەڕی سیاسی و یاسایی لە دژی دەوڵەتی ترامپ - دەوڵەتێک کە هەموو دەرفەتەکانی یاسای نێودەوڵەتی بە تارانی لە ناو بردووە- دەست پێ بکات.
Your Comment