بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا وێرای نرخاندنی ئامادەبوونی حیماسی خەڵکی لە ڕێوڕەسمی بەرێ کردن، ئەسپاردە کردن و بەرزڕاگرتنی شەهیدانی بەرخۆدان، شەهیدان سپەهبۆد حاج قاسم سولەیمانی، ئەبوو مەهدی موهەندیس و هاوسەنگەرانیان، جەختی کرد: مشتە گرێ کردووەکانتان لەم ڕاسانە مەزنە، دەرکەوتنەوەی باوەڕ، ئیمان، ئیرادە و ورە و ئامادەیی بۆ بەردەوام بوونی بەهێز و تێکشکێنەرانەی بەرخۆدان بوو و درێژەی شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەی هێژمۆنی و داگیرکاریی تا سەرکەوتنی کۆتایی دەستەبەر کرد.
لەو پەیامەدا جەخت لەوەش کراوە: دڵنیایان کە بەر لە نەعرەتەی مووشەکگەلی منداڵانی بەرخۆدان لە هێزی هەوفەزای سوپا، ئەوە زایەڵەی دەنگی تەکبیری تێکشکێنەرانەی ئێوە بوو کە کۆشکی ڕەشی زوڵم و توندوتیژیی تێکشکاند و لەرزەی خستە گیانی ستەمکاران و چەوسێنەران.
سوپای پاسدارن وێرای وەسف کردنی ئەو ئامادەبوونە حیماسییە لە بەرێ کردنی شێرەپیاوانی بەرخۆدان و قارەمانانی پارێزەری حەرەم بە خاڵی دیاری کەری داهاتووی ناوچە و جیهان، ڕایگەیاند: ئەو ئامادەبوونە بێ هاوتایەی خەڵکی ئێران و عێراق سەلمێنەری ورەی هەمووانی ئۆمەی ئیسلامی بۆ درێژەی رێگەی شەهیدانی قودس تا ئازادی یەکجاری فەلەستین بۆ هەموو جیهان بوو.
ڕاشیگەیاند: ڕەنگە تاقە رێگەی پێزانین و سوپای ئێمە لەو ئامادەبوونەی ئێوە گەلی هوشیار، پەیرەوی کردن لەو شەهیدە مەزنەمان بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی گەندەڵانەی سوپای داگیرکاری ئەمریکا لە ناوچە و بەڵێنی لەناوبردنی یەکجاری ئیسرائیل بێت.
Your Comment