مووسەوی: ناتۆ ئامێرێکە بۆ پاساودانی کارەکانی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ناتۆ بووەتە ئامێرێک بۆ پاساو کردنی کارەکانی ئەمریکا و هەندێک لە هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانیان لە ناوچەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئیدانە کردنی توندی قسەکانی ئەم دواییەی سکرتێری گشتی ناتۆ لە پاساو کردنی تیرۆری شەهید سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە کە بە بێ سەرەنج بە یاسا و ڕێساکانی مافی نێودەوڵەتی هاتووەتە ئاراوە، جەختی کرد: کردەوەی ئەو بنکە سەربازییە کە ئەندامە کاریگەرەکەی دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە ئاستی جیهان واتا ئەمریکایە، لە ماوەی ساڵانی دوایی جگە لە ماڵوێرانی، شەڕ و نائەمنی بۆ خەڵکی ناوچەکە و جیهان هیچ دەسکەوتێکی نەبووە.

ناوبراو وتیشی: پاساو کردنی هەوڵی ڕژێمی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی نووقاندنی چاو لە ڕووی ئەو ڕۆڵی ئەو فەرماندە گەورە لە شەڕ لە گەل داعش و لەناو بردنی داعش و بڕینی پێی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەکە و تەنانەت لە سنوورەکانی ئەورووپایە.

مووسەوی بە دەربڕینی داخ لە ئەوەی کە ناتۆ بووەتە ئامێری پاساو کردنی هەوڵەکانی ئەمریکا و هەندێک لە هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی لە دەست خستنی ئامانجە سیاسییەکانیان لە ناوچەکە، جەختی کرد: ئێران لە سەر ئەو باوەرەیە کە ئاسایش کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە کە چالاکییە تیرۆریستییەکانی هێزە سەروو ناوچەییەکان کە هەندێک لە ژێر ناوی ناتۆ چالاکن، کۆتایی بێت و دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە بسپێردرێتە دەستی دەوڵەتەکانی ناوچەکە.

News Code 30405

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =