بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ هاووڵاتی مەهابادی کە بریتین لە هیوا مەولانی لە گەڵ ئەوین ئەرسەلانی هاوسەر و کوردیای منداڵی چکۆلەی و هەروەها دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی فاتمە پساوند و عایشە پوورقادری سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی گیانیان لە دەست دا.
لە ڕووداوی تەقینەوەی مۆتۆر و داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی کە سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لە تارانەوە بۆ کیەفی پایتەختی ئۆکراین دەچوو، ١٧٩ کەس گیانیان لە دەست دا.
Your Comment