بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی کوەیت (کونا)، وەزیری بەرگری کوەیت ڕایگەیاند کە پەیامێکی لە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی بە دەست گەیشتووە کە تێیدا لە کشانەوەی ئەو هێزانە لە بنکەی سەربازیی "عەریفجان" هەواڵ دراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕاچڵەکێنەر بوونی بڕیاری کشانەوە ئەو هێزانە و بەردەوامبوونی دانوستانی کوەیت و پێنتاگۆن لەوبارەیە، ڕاشیگەیاند: بڕیارە تا ٣ رۆژی داهاتووە ئەمریکا هێزەکانی لە عەریفجانی کوەیت بکشێنێتەوە.
هەڵبەت دەوڵەتی کوەیت دواتر ڕایگەیاند کە ماڵپەڕی ئەو هەواڵدەریی ە هەک کراوە و ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە.
Your Comment