بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێزەکانی مووشەکی ئێران لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە لە ئەوپەڕی ئامادەباشی دان، زیادی کرد کە هێشتا نادایرە کە ئایا ئەو ئاستە لە ئامادەیی چییەتی بەرگری هەیە یان نا.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە نەیویست ناوی دەربخرێت لە پیدانی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا مووشەکەکانی ئێران لە سەر ئامانجی تایبەت زوومیان کردووە یان نا، خۆی بوارد.
ناوبراو درێژەی دا: بەم حاڵەوە ئێمە لە نزیکەوە دۆخەکەمان لە ژێر چاوەدێریدایە.
شیاوی باسە کە دوابەدوای هێزی ئەمریکا بۆ سەر کاروانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا و شەهید بوونی سەردار سولەیمان و چەند کەس لە هاوسەنگەرەکانی لە ئەو هێڕشەدا، بەرپرسانی ئێران بە ئەو پەڕی هێزەوە بەڵێنیان دا کە تۆڵەی توند لە ئەمریکا بکەنەوە.
Your Comment