شەهید سولەیمانی هۆی یەکگرتوویی و هاودڵی لە وڵات بوو

مامۆستایانی ئەهلی سوننەی کوردستان وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا، شەهید سەردار قاسم سولەیمانیان هۆی یەکگرتوویی،هاودڵی و بەهێزیی کۆماری ئیسلامی ئێران وەسف کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی پارێزگاکان: هاوکات لە گەڵ شەهید کردنی سەردار قاسم سولەیمانی لە لایەن هێزە جەنایەتکار و تیرۆریستەکانی ئەمریکاییەوە شەپۆلێکی گەورە لە ئیدانە کردنی ئەو کارە نامرۆڤانە و پاڵپشتی لە بەرەکانی بەرخۆدان لە سەرتانسەری وڵات کەوتە ڕێ.

کۆمەڵێک لە زانایانی بەناوبانگی ئەهلی سوننەی پارێزگای کوردستان لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی پیسی ئەمریکا لە شەهید کردنی سەرداری سەربەرزی ئیسلام، ڕایانگەیاند کە تۆڵەی خوێنی پاکی شەهید سولەیمانی لە ئەو گورگە خوێن خوەرە دەکەنەوە.

شەهید کردنی سەردار قاسم سولەیمانی ڕواڵەتی پیسی دوژمنانی دەرخست

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرگانی ڕێبەری لە ئەو پێوەندیەدا وتی: خوێنی پاکی شەهید سولەیمانی هۆی بەهێز بوونەوەی بەرخۆدان و پتەو بوونەوەی بەرەی بەرخۆدانە.

مامۆستا فایق ڕوستەمی بە وتنی ئەوەی شەهید کردنی سەردار سولەیمانی بووەی هۆی دەرخستنی ڕواڵەتی پیسی دوژمنانی ئیسلام، زیادی کرد: ئەو جووڵە بەستێن دروست دەکات بۆ یەکگرتوویی تەواوی موسڵمانانی جیهان.

پێش نوێژەی هەینیش بە ئاماژە بە ئەوەی کە تۆڵەی خوێنی پاکی شەهید سولەیمانی لە ئەمریکا دەکرێتەوە، وتی: سەردار سولەیمانی مرۆڤێکی گەورە و وەفادار بە دەسەڵات و ویلایەت بوو کە لە مێژە لە گۆرانکارییەکانی ناوچەکە ڕۆڵی کاریگەری هەبووە.

پێش نوێژەی هەینی مەریوانیش لە لێدوانێکدا بە وتنی ئەوەی کە چی دیکە ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان لە هیچ شوێنێکی ئاسایشیان نییە، وتی: بە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی هێزەکانی حزبوڵڵای عێراق، لوبنان، سووریا، یەمەن و هێزە ئیسلامییەکانی ناوچەکە جەنایەتی ئەمریکایان ئیدانە کرد.

شەهید سولەیمانی موجاهیدی ڕێگای حەق بوو

پێش نوێژی هەینی سەقز لەم پێوەندیدا بە وتنی ئەوەی کە شەهید سولەیمانی، موجاهیدی ڕێگای حەق بوو، وتی: ناوبراو موجاهیدی ڕێگای حەق و سەردار ئیسلام بوو کە لە گەڵ تێکدەرانی دین لەوانە ئیسرائیل و ئەمریکا شەڕی دەکرد.

سەرۆکی ناوەندی گەورەی ئیسلامی شارستانی سەقزیش شەهید قاسم سولەیمانیی نمانە و بەرگریکاری بەرخۆدانی ئیسلامی لە ناوچەکە هێنایە ئەژمار و وتی: شەهادەت ئارەزووی سەردار بوو و ئەو شەهادەتە دەسپێکێک بۆ لەناو بردنی ئەمریکا دەبێت.

ڕێگای شەهید سولەیمانی درێژەی هەیە

پێش نوێژی کاتی شاری سنەش لە ئەم پێوەندیدا بە وتنی ئەوەی کە جەنایەتی ئەمریکا لە ڕوانگەی ئەهلی سوننەوە ئیدانە کراوە، وتی: ڕێای شەهید سولەیمانی بە دڵیناییەوە درێژەی دەبێت.

ناوبراو وتیشی: خوێنی شەهید سولەیمانی بە فیڕۆ ناچێت و لەناوچوونی ئەمریکا و ئیسرائیل خێرا دەکاتەوە.

شەهادەتی سەردار سولەیمانی گیانی تازەی بە بەرەی بەرخۆداندا کردەوە

سەرۆکی ناوەندی گەورەی ئیسلامی شارستانی سنەش وتی: خوێنی پاکی ئەو شەهیدە ڕێگا بەرگری لە نرخەکانی ئیسلام گیانێکی تازەی بە پتەو بوونی نەتەوەیی و بەرخۆدانی ئیسلامی دەبەخشێت و گەمانێک نییە کە پەروردە کراوانی قوتابخانەی بەرخۆدانی ئەو سەردارە نێودەوڵەتییەی سوپای ئیسلام، وەڵامێکی ددان شکێن بە زیادە خوازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەدەنەوە.

پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی شارستانی قوروەش وتی: خەڵکی ئێران لە شیعە و سوننە و لە دەرەوەی وڵات بە تایبەتی خەڵکی عێراق و سووریا هەموو لە بیستنی ئەو هەواڵە ناڕەحەت بوون، چونکوو کە خۆیان قەرزداری گیان فیداییەکانی ئەو سەردارە دەزانن.

مامۆستا هاشم نووری وتیشی: مرۆڤە گەورەکان هەر ئەو جۆرە کە لە ژیانیاندا کاریگەرن، شەهید بوونیشیان هەر ئەو جۆرەیە و ئەو هەوڵە گەورانەی کە سەردار سولەیمانی لە ناوچەکە ئەنجامی داوە بەێ گومان پاش شەهید کرانیشی دوو ئەوەندە دەبێتەوە.

News Code 30310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =