ڕەنگدانەوەی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی فەرماندە لە میدیاکانی جیهان

ڕێوڕەسمی بەرێ کرانی تەرمی شەهید سەردار سولەیمانی لە تاران ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی جیهانی بە دواوە بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: ڕێوڕەسمی بەرێ کرانی تەرمی شەهید سەردار قاسم سولەیمانی بە بەشداریی ملیۆنیی خەڵک لە بەیانی ئەوڕۆ (دووشەممە)وە لە تاران، ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاگەلی جیهانی بە دواوە بوو.

کەناڵی "روسیا الیوم" وێرای ڕۆماڵ دانی هەواڵی بەشداریی بێ هاوتای خەڵکی لە ڕێوڕەسمی بەرێ کرانی تەرمی شەهیدانی بەرخۆدان لە تاران، ئامادەبوونی خەڵکیی لەو ڕێوڕەسمەدا بەربڵاو وەسف کرد.

ژۆرژ مەلبرۆنو (Georges Malbrunot) هەواڵنێری رۆژنامەی فەڕەنسی "لۆفیگارۆ" وێرای بێ هاوتای وەسف کردنی ئامادەبوونی خەڵکی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی سەردار سولەیمانی، لە تویتەرەکەیدا نوو‌سی: گردبوونەوەی خەڵکی لە رۆژی ڕابردووە (یەکشەممە)وە بە بۆنەی یادی سەردار سولەیمانی لە دوای ڕێوڕەسمی ئەسپاردە کردنی ئایەتوڵڵا خومەینی لە ساڵی ١٩٨٨، بەربڵاوترین گردبوونەوە لە مێژووی هاوچەرخ بووە.

کەناڵی قەتەری "الجزیره" بە ڕۆمال دانی چرکە بە چرکەی ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی سەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی، جەختی لە شکۆمەندبوونی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.

هەواڵدەریی ڕووسی سپۆتنیک بە ئاماژە بە هەڵمەتی دژبەرانەی ئەمریکا بۆ تیرۆری فەرماندەی گەورەی جیهانی ئیسلامی، وێرای ڕۆماڵ دانی زیندووی ڕێوڕەسمەکە، لە ئامادەبوونی رێبەری باڵا و هەزاران خەڵکی خەمباری ئێران لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە گەڵ سەردار سولەیمانی هەواڵی دا.

کەناڵی لوبنانی "المنار"یش ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکیی لە ڕێوڕەسمی بەرێ کردنی تەرمی سەردار سولەیمانی و شەهیدانی بەرخۆدانی ڕۆماڵ دا و ڕایگەیاند کە ملیۆنان کەس لەو ڕێورەسمەدا بەشدار بوونە.

هەروەها ماڵپەڕی لوبنانی "العهد" لەوبارەیەوە نووسی: خەڵکی هەر کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەوڕۆوە بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ بەشداتی لە ڕێوڕەسمێکی شکۆمەندی ماڵئاوایی لە شەهیدانی بەرخۆدان، هاتوونەتە سەرشەقام.

کەناڵی "المیادین" لە ڕاپۆرتێکدا وێرای ڕۆماڵ دانی ڕێوڕەسمەکە، بەشگەلێک لە وتەکانی کچی شەهید سەردار سولەیمانی و ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حیماسی بڵاو کردەوە و جەختی کرد کە لێدوانەکانی ئەو دووە و هەڵدانی ئاڵای سوور لە ڕێوڕەسمەکەدا نیشاندەری تۆڵەی یەکجارەکییە.

ئاژانسی "ڕۆیتێرز"یش بە ئاماژە بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری لە ڕێوڕەسمی شکۆمەندی بەرێ کرانی تەرمی سەداری شەهیدی ئیسلام، بە ڕاوێژێکی دژبەرانە ئەو ڕێوڕەسمەی دەوڵەتی وەسف کرد.

هەواڵنێری رۆژنامەی ئەمریکی "نیۆیۆرک تایمز" وێرای ئاماژە بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی تاران لە ڕێوڕەسمی بەرێ کرانی تەرمی پیرۆزی سەردار قاسم سولەیمانی، ئەو ئامادەبوونە ملیۆنییەی بە "دەریای بێ کۆتایی خەڵکی" وەسف کرد و لە تویتەرەکەیدا نووسی: من تا ئێستا رێپێوان و خۆپیشاندانی زۆرم بۆ پاڵپشتی لە حکوومەتی ئێران ڕۆمال داوە، بەڵام دیمەنی ئەوڕۆ زۆر جیاوازە و بە ملیۆنان خەڵک لە ڕێوڕەسمی ئەوڕۆدا بەشدارن.

"وەلی نەسر" ڕاوێژکاری باراک ئۆباماش لە تویتەرەکەیدا نووسی: بڕواننە خێڵی جەماوەری بەشداربووی ڕێوڕەسمی بەرێ کرانی سولەیمانی، ئەوە خاڵێکی وەرچەرخانە لە رۆژهەڵاتی ناڤین.

هەواڵدەریی "دۆیچه‌ولە"ی ئەڵمانیا جەماوەری بەشدار بووی ئەو ڕێوڕەسمە و سەر شەقامەکانی "بەربڵاو" ڕاگەیاند و لە هەواڵێکدا نووسی: ئامانجی ئێران بۆ دەرکردنی هیزەکانی ئەمریکی لە ناوچە، لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پاڵپشتی لێ کرا.

BBC وەک میدیای دەوڵەتی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا وێرای ڕۆماڵ دانی ڕێوڕەسمی بەڕی کرانی تەرمی شەهید سەردار سولەیمانی و شەهیدانی دیکەی بەرخۆدان، ڕایگەیاند: شەقامەکانی پایتەختی ئێران بۆ بەرێ کرانی تەرمی فەرماندەی تیرۆر کراو، سەردار سولەیمانی پڕواپڕە لە خەڵکی خەمبار و ئازیەتبار کە بە هەڵدانی وێنەی فەرماندە، دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و دارودەستەکانی هەڵدەدەن.

News Code 30307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =