بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئەوانەی کە بە شێوەیەک لایەنگرییان لە هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکا کردووە، لە بوارە جیاوازە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان تاوانەکەی دەدەنەوە و چاوەڕوانی گورزی کوشندە بن.
وەزیری بەرگری بە ئاماژە بە بێدەنگی و لایەنگری لە هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکا لە لایەن هەندێک لە وڵاتەکانەوە وتی: ئەوانەی کە بەر شێوەیەک لە شێوەکان لەو بارەوە قسە دەکەن ئەبێ بزانن کە هەوڵەکانیان لە بیرەوەری خەڵکدا تۆمار دەکرێت.
ناوبراو جەختی کرد: لە بوارە جیاوازە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکاندا و لە ئەو شوێنانەی کە ئەمڕۆ هێزەکانی بەرخۆدان هەن ئەبێ چاوەڕوانی ئەو تاوانە بن.
ئەمیر حاتەمی زیادی کرد: ئەوانەی کە پاڵپشتانە و لایەنگرانە لەو بارەوە قسە دەکەن، بزانن لە ئەو گەمژەییە مێژووییە بەشدارن. ئەبێ لەبیریان بێت کە ئەگەر سەردار سولەیمانی نەبووبا، بڕیار بوو داعش بێت و دەسەڵاتداری بکات.
Your Comment