بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە ئیخلاس و فیداکاری شەهید سولەیمانی ، وتیان: حاج قاسم سەدان جار نزیک بوو شەهید ببێت بەڵام لە ڕێگای خودا و ئەنجامی ئەرک و جەهاد، لە هیچ کەس و هیچ شتێک ترسی نەبوو.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، شەهادەتی سەردار سولەیمانی بە دەستی پیسترین کەسەکانی جیهان واتا ئەمریکاییەکان و شانازی کردنی ئەوان بەم جەنایەتەی، بە یەکێک لە تایبەتمەندییە شازەکان بۆ ئەو موجاهیدە دلێرە وەسف کرد و ڕایانگەیاند: جەهادی ئەو جەهادێکی گەورە بوو و خودایش شەهادەتی ئەوی بە شەهادەتی گەورە دانا.ئەم نیعمەتە گەورە کە حاج قاسم شایستەی بوو، پیرۆزی بێت. حاج قاسم دەبێ هەر بەم جۆرە شەهید بوایە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هیوای سەبووری و ئۆقرەیی بۆ دڵی بنەماڵەی سەرداری شەهید و دڵی هەموو گەلی ئێران خواست و زیادیان کرد: ئەمڕۆ بینیتان کە خەڵک لە شارەکانی وڵات بە چ شێوەیەک هاتنە سەر شەقام، ڕێوڕەسمی بەڕێکردنەکەش دەبینن، ئەم نیعمەتانە لە پێش چاوی ئێمەیە تا بایەخی شەهادەت بزانین. خۆش بە حاڵی حاج قاسم کە بە ئاواتی خۆی گەیشت، ئەو ئاواتی شەهادەت بوو و بۆی دەگریا و خەمباری ڕەفێقە شەهیدەکانی بوو.
ڕێبەری باڵای ئێران ڕوو لە کچەکەی شەهید سولەیمانی وتیان: هەموو خەڵکی ئێران ئازیەتباری باوکی ئێوەن و ئەم پێزانینە بە هۆی ئیخلاسێکی گەورەیە کە لەو پیاوەدا بوو. خوا بە هەموومان و هەموو گەلی ئێران جەزای خەیر بداتەوە.
Your Comment