بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا رەئیسی ، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی تیرۆر و شەهید کردنی سەردار حاج قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە، ڕایگەیاند: تیرۆریزمی نێودەوڵەتی بە سەرکردەیی ئەمریکا، پەڵەیەکی ڕەشی دیکەی لە سەر کارنامەی ڕەشی خۆی زیاد کرد.
ڕەئیسی وتی: لە هەر دڵۆپە خوێنێکی پاکی سەردار سولەیمانی و هاوڕێ و موجاهیدی هاوڕەزمی ئەو واتا ئەبوو مەهدی موهەندیس، سەدان قاسم سولەیمانی لە ناوچەکە و جیهان سەرهەڵدەدات و خەو لە چاوی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا و تیرۆریزمی نێودەوڵەتی لە سەرانسەری جیهان هەڵدەگرێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وێڕای سەرەخۆشی شەهادەتی سەردار سولەیمانی جەختی کرد کە بێ گومان سەربازانی بەرەی بەرخۆدان، تۆڵەی خوێنی حاج قاسم دەکەنەوە.
Your Comment