بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولمەهدی کەربەلائی نوێنەری مەرجەعی شیعەکانی باڵای عێراق لە وتاری ئەمڕۆی هەینیدا رایگەیاند: لە ئێستادا عێراق بە ژمارەیەک روداوی مەترسیداردا تێدەپەڕێت وەکوو روەداوەکانی بۆردومانکردن لە قائیم کە بووەتە هۆی شەهید کرانی دەیان کەس، روداوەکانی شەوی ڕابردووش ئاماژەیەکی روونی پێشێلکردنی سەروەری عێراقن.
لەو پەیامەدا هاتووە: " هێرشێک بووە هۆی شەهید کرانی قارەمانەکانی بواری سەرکەوتن دژی تیرۆریستەکانی داعش و ئەم ڕووداوانە و وەک ئەمانەش، هۆشدارین بۆ ئەوەی کە وڵاتی عێراق لە دۆخێکی هەستیار و دژوار دایە."
سیستانی هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە دان بەخۆدا بگرن و وتی: داواکارین خوای گەورە عێراق لە شەڕ و ئاژاوە بپارێزێت.
بۆچوونی ئێوە