ڕژیمی زایۆنی، کۆبوونەوەی ئەمنی نائاسایی بەڕێوە دەبات

وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمنی هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جرزالیم پۆست، نەفتالی بنێت وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی بە پەلە لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی پێک دێنێت.

باس لەوە کراوە کە ئەو دانیشتنە بە پەلەیە بە بەشداریی سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕژیمی زایۆنی و بەرپرسانی دیکەی ئەمنی ئەو ڕژیمە بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنە بە پەلەیە تەنیا چەند کاتژمێر دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی شەهادەتی سەردار سولەیمانی لە عێراق ڕاگەیێندراوە.

لە لایەکی دیکەوە هاوکاتی ڕاگەیێندرانی هەواڵی شەهید کرانی سەردار سولەیمانی، ئاستی هوشداری ئەمنی لە فەلەستینی داگیرکراو گەیشتۆتە باڵاترین ئاستی خۆی.

News Code 30184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =