AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٣ ١٠:٤٩

سەرۆک کۆماری ئێران:

گەلی ئێران تۆڵەی ئەم جەنایەتە لە ئەمریکا دەکاتەوە

گەلی ئێران تۆڵەی ئەم جەنایەتە لە ئەمریکا دەکاتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران بە سەرەخۆشی شەهادەتی سەردار قاسم سلێمانی بە دەستی ئەمریکای جەنایەتکار، جەختی کرد: بێ گومان گەلی ئێران تۆڵەی ئەم جەنایەتە دزێوە لە ئەمریکا دەکەنەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،   حەسەن ڕۆحانی ،  سەرۆک کۆماری ئێران بە سەرەخۆشی شەهادەتی سەردار قاسم سڵێمانی و ژمارەیەک لە هاوڕێیەکانیان بە تایبەتی موجاهدی گەورە ئەبوو مەهدی موهەندێس ، بە دەستی ئەمریکای جەنایەتکار، جەختی کرد:  بێ گومان گەلی ئێران و دیکەی گەلانی سەربەرزی ناوچە، تۆڵەی ئەم جەنایەتە لە ئەمریکای جەنایەتکار دەکەنەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ئێراندا هاتووە:شەهادەتی سەرداری گەورەی ئیسلام و ئێران، فەرماندەی دلێری سوپای قودس،  دڵی گەلی ئێران و گەلانی ناوچەکەی داخدار کرد و ورەی گەلی گەورەی ئێران و دیکەی گەلانی ئازادە بۆ خۆڕاگری و بەرەنگاریی لە بەرانبەر زیادە خوازییەکانی ئەمریکا و بەرگری لە بایەخە ئیسلامییەکان، دوو ئەوەندە کردووەتەوە.

 ڕۆحانی هەروەها ڕایگەیاندووە کە بێ گومان ئەم هێرشە دزێو و ترسەنۆکانە، نیشانەیەکی تر لە شکست و بێ دەسەڵاتی ئەمریکا لە ناوچەکە و هەستی نەفرەت لە لایەن گەلانی ناوچە نیسبەت بە ئەم ڕژیمە دەستدرێژیکارە زیاتر دەکات و ئەمەش پەڵەیەکی ڕەشی دیکەیە لە سەر لاپەڕەی پڕ لە نەگبەتی ئەمریکا.

ڕۆحانی بە ئیدانە کردنی ئەم هێرشە دزێوەی ئەمریکا و ڕێز و پێزانین بۆ خزمەتە پڕ لە شانازییەکانی سەردار سلێمانی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی وڵات و بەرەنگاریی لە گەل تیرۆریزمی توندڕەوانە، ڕایگەیاند:

سەرەخۆشی شەهادەتی سەردار سلێمانی لە ڕێبەری ئێران، گەلی وڵات و سوپای پاسداران و بنەماڵەی بەڕێزی سەردار دەکەم و لە خوای گەورە داوای پلەی بەرز و بەهەشتی بەرین بۆ سەردار سلیمانی و هاوڕێیەکانی دەکەم.

News ID 30181

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha