بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار کەیوومەرس شێخی ڕایگەیاند: لە درێژەی بەڕێوە چوونی گەڵاڵەی سەرتاسەری بەرەنگار بوونەوەی قاچآخی کاڵا، سنوورەوانانی پارێزگا لە یەک مانگی ڕابردوو لە چاوەدێری بە سەر سنوورەکان توانیان ژمارەیەکی بەرچاو کاڵای قاقچاخ بدۆزنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: پۆلیس لە ئەو هەلمەتانە، ٦٢ هەزار و ٦٠٠ باکس جگەرە، ٥٢ هەزار و ٤٣٦ لیتر سووتەمەنی و سێ هەزار و ١٦٨ دەست جلی بیانیان دۆزیەوە.
ناوبراو ئاماژەی کردە سەر پاشماوەی هەوڵە گرینگەکانی سنوورەوانان لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ و وتی: لە هەڵمەتێکی تردا کە لە یەک مانگدا ئەنجام درا ٣٣٩ هەزار و ٩٩٣ دانە مادەی تەقەمەنی، ٦٠ هەزار و ٩٩٨ دانە دەرمان و ١٣٦ سەر ئاژەڵی قاچاخیش دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەستگیری ٤١ قاچاخچی و دەست بە سەردا گرتنی ٤٠ ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ سیکلێت، جەختی کرد: بە پێێ ڕای کارناسان بڕی ڕیاڵی کاڵا دۆزراوەکان، ٥٤ ملیار ڕیاڵ خەمڵێندراوە.
Your Comment