بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارگێڕی سویسرای وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریکا لە گۆڕانکارییەکانی عێراق، بانگهێشتی وەزارەتی دەروەوە کرا و ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە لێدوانی شەڕخوازانە و دژە جارنامەی نەوتەوە یەکگرتووەکانی بەرپرسانی ئەمریکی بە گوێی پارێزەری ئەو وڵاتە گەیێندرا.
موحسن بەهاروەند یاردیدەری وەزیری دەرەوە، داوای لە کارگێڕی سویسرا کرد کە جگە لە ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی ئێران بە ئەمریکا، پێیان بڵێت کە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و خەڵکی عێراقیش گەلێکی ئازادیخواز و بە شەڕەفن و سوپای ئەمریکا بە بێ پێ بوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەک، هەڵیکوتاوەتە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی و ٢٥ گەنجی ئەو وڵاتەی شەهید و تاقمێکی زۆریشی بریندار کردووە. هەر بۆیە سەیر نییە ئەگەر خەڵکی عێراق بەو هێرشانە کاردانەوە نیشان بدەن.
ناوبراو وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکی واباشە دەست لە دیترهاوێژی هەڵگرن و بێ هۆ تۆمەت لە وڵاتانی دیکە نەدەن. ئێران ئەگەرچی وڵاتێکی شەڕخواز نییە، بەڵام لە بەرامبەر هەڕەشەکان دەستەوەستان نابێ و بە هەموو هێزەوە بەگری لە خۆی دەکات.
Your Comment