بوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق چی دیکە قبووڵ ناکەین

وتەبێژی فەرمی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە درێژەی مانگرتن لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد موحیی وتەبێژی فەرمی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی مەیادین جەختی کرد کە مانگرتن لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق درێژەی دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: دەست درێژی ئەم دواییەی ئەمریکا جەنایەتێکی جەنگی دێتە ئەژمار و ئەمریکا ئەبێ تێبگات کە ئێمە هەر جۆرە بوونێکی سەربازەکانی لە عێراق ڕەت دەکەینەوە. باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە واتای هەبوونی وڵاتێک لە وڵاتێکی دیکەیە واتا تیرۆریزم و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکان لە ئەو باڵوێزخانە ئەنجام دەبێت. ئەمریکا ئەبێ بە دوای بچووک کردنەوەی ئاستی باڵوێزخانەی خۆی لە عێراق بێت، ئەگینا ئیزنی درێژەدان بە چالاکیی نادەینێ.

موحیی وتیشی: ئەمریکا هەر کات ویستی دەسەڵاتی سیاسی لە عێررق بگۆڕێت لە گەڵ شکست بەرەوڕوو بووەوە. ئێستا تۆپ لە زەوینی پەرلەمانی عێراق بۆ کردنە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتەیە و لەمەوبەدوا هەبوونی ئەو سەربازانە لە وڵات قبووڵ ناکەین.

News Code 30138

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =