بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا غوڵامحسێن ئیسماعیلی ، وتەبێژی دەسەڵاتیدادی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرەخۆشی گیان لە دەستدانی دوو برای کۆڵبەری کورد (ئازاد و فەرهاد خوسرەوی ) کرد.
ئیسماعیلی وتی: هیوادارم ئەمە دوایین ڕووداوی تاڵ بۆ ئەو کەسانە بێت کە بۆ وەدەست هێنانی نانی حەڵاڵ ، دژوارترین و بێ داهات ترین کار دەکەن.
وتیشی: قاچاخچییە گەورەکان بزانن ئەگەر دوێنێ بەفر و بۆرانی زستان لاشەی فەرهاد و ئازادی ڕچاند بە توانایی دەسەڵاتی دا ئاگری دادپەروەری داوێنی قاچاخچییە ڕێکخراوەکان دەگرێت و دەستیان دەبڕین و ڕێشەکێشیان دەکەین.
زیادیشی کرد: بە هیچ لەونێک کێشەی ئێمە لە پرسی قاچاخ، سنوور نشینەکانو کۆڵبەرەکان نین بەڵکوو هەناردە و هاوردەی بەرفراوان و گەورەی قاچاخچییە گەورەکانە کە بەرهەم هێنانی ناوخۆیی ئێمەی ئیفلیج کردووە.
Your Comment