بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کانوونی مێعراج بە هاوکاریی کانوونی شێعر و ئەدەب ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتەیە (٤ی بەفرانبار) لە تەلاری مەولەوی زانکۆی کوردستان کۆڕێک بۆ لێکدانەوەی کورد لە مێژووی ئیسلام بەڕێوە برد.
چۆنیەتی هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان، کورد لە سەرچاوەگەلی مێژوویی ئیسلام، خزمەتگەلی فەرهەنگی کورد بە ئیسلام، ڕۆڵی ژنانی کورد لە مێژووی ئیسلام، خزمەتگەلی نادارانی کورد بە ئیسلام و کاریگەری زانایانی ئایینی کورد لە مێژووی ئیسلام بەشێکن لە تەورەکانی ئەم کۆڕبەندە.
Your Comment