بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆ لە پەیامێکدا بۆ بابەک دین پەرەست جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری وەزارەتی ناوخۆی وڵات و سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی سەقامگیری رۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵات، وێرای دەربڕینی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی دوو گەنج و میرمنداڵێ کۆڵبەری هاووڵاتی کورد، داوای لێکردن کە لێکدانەوەی پێویست و کارناسانە بۆ گەیشتن بە رێکارگەلی کردەیی ڕەخساندنی هەلی کاری پاوەجێ لە ناوچە سنوورنشینەکان ئەنجام بدەن.
وەزیری ناوخۆ لەو پەیامەدا ڕایگەیاند: پێویستە بە هاوکاری پارێزگاری کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی خاوەن دیاردەی دزێو و نەگونجاوی کۆڵبەری، بە ئاوردانەوە لە ئیمکانات و توانستی سەرزەوینی رۆژئاوای وڵات بە تایبەت لە ڕەخساندنی پیشەی کشتوکاڵ بە شێوەی بنەماڵەتەوەر، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری پاوەجێ و بەرهەم هێنەرانە، لێکدانەوەی پێویست و کارناسانە ئەنجام بدرێ و رێکارگەلی ئۆپەراسیۆنی و بە پەلە و مومکین، بۆ ئاراستە کردنە دەزگاگەلی هاوپەیوەند ئامادە بکرێت.
ڕەحمانی فەزلی ڕاشیگەیاند: پارێزگای قارەمانی کوردستان و خەڵکی دلێر و ئازا و سنوورپارێزی کورد، جێگەیەکی تایبەتیان لە بەستێنی فەرهەنگی شارستانیسازی ئیسلامی و مرۆیی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش هەیە و سنوورەکانی رۆژئاوایی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ وەک ناوەندی وڵات، شوێنی دەرکەوتنی لێهاتوویی و پوتانسیەلەکان لە بواری ئاسوودەیی، حەوانەوە و ئاسایشی خەڵکی دلێری ئەو دەڤەرە لە وڵات بێت و بە دڵنیاییەوە رێنوێنی خەڵکی بە ئاوردانەوە لە تایبەتمەندیگەلی ئابووری بەرخۆدان بەرەو پیشەسازی و پیشەی ناوماڵی و یارمەتی بە ئابووریان، دەبێ ئەرکی سەرشانی بەرپرسان بێت.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەختیشی کرد: پێوێستە بە ئاوردانەوە لە توێژینەوە و لێکدانەوە ئەنجام دراوەکان بە تایبەت لە بەڵگەگەلی سەرەوەیی هاوپەیوەند و لەوان پڕۆسەی سەرزەوینی، بەڵگەی گەشەی پارێزگای کوردستان و بەهرەمەند بوون لە دەفرایەتیی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری رۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵات، لە خێراترین کاتی مومکین پلانگەلی کاربوردی و ئۆپەراسیۆنی بە هەڵوێستی ناوچەیی و بە پشتبەستن بە ئەرکی یاسایی دەزگا هاوپەیوەندەکان لە "پێڕەونامەی ساماندانی مامەڵە لە بازاڕچەگەلی نافەرمی کاتی سنووری"ی پەسندکراوی دەوڵەت، ئامادە و تۆمار و ئاراستە بکرێت. بەڵکوو بە ئیزنی خودا لە قەوارەی پێڕەوێکی بەڕێوەبەری بە لیژنەی دەوڵەت پێشنیار و بە ئومێدی خودا ئەو جۆرە دیاردە دزێوانە لەو ناوچە و دەڤەرانەی وڵاتی خۆشەویستمان ڕیشەکێش بکرێن.
Your Comment