بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە هاوڕێی چەند کارناسی نوێنەرایەتی لە بارەگای سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شێخ عێرفان عەلی عەبدولعەزیز سەرکردەی ئەو حزبە دیداری کرد.
لەو دیدارەدا ڕەشنوودی وێرای سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی شێخ سدیق عەبدولعەزیز رێبەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی و مامی سەرکردەی نوێێ ئەو حزبە، سەبارەت بە هەلومەرجی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و دۆخی ناوخۆیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە گەڵ شێخ عێرفان عەلی عەبدولعەزیز گفتوگۆیان کرد.
Your Comment