بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنجەمی سەرماوەزی ئەمساڵ ئەندامانی بنەماڵەیەکی مەریوانی چوونە لای پۆلیس و لە ون بوونی کوڕەکەیان هەواڵیان دا و دەست بەجێ لێکۆڵینەوەی پۆلیس لەو بارەوە دەستی پێکرد.
هاوکات لە گەڵ درێژەی لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو گەنجە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ ی سەرماوەز تەرمەکەی لە بەنداوی گاران دۆزرایەوە.
دوابەدوای دۆزرانەوەی تەرمی (ئەلف.ر)، دەنگۆگەلێک لە ئەو بارەوە و لە سەر شێوەی مەرگی ئەو گەنجە لە شوێنە گشتییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە.
فەرماندەیی ئینتزامی مەریوان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وردەکاری ئەو ڕووداوەی بڵاو کردەوە و دۆنگۆ و باسە پەراوێزییەکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاتووەتە ئاراوە، ڕەت کردەوە.
بۆچوونی ئێوە