بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە وتووێژ لە گەڵ "NPR" سەبارەت بە ئاڵوگۆڕیی زیندانییەکانی لە نێوان ئێران و ئەمریکا، وتی: من لە زۆریخدا لە گەڵ ژیائۆ وانگ لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕیی زیندانییەکان دیدارم کرد و بەرپرسانی سویسرا کە هاوپەیمانای باش و گرینگی ئێمەن زۆر بە باشی توانیان ئەو ئاڵوگۆڕیی بە ئەنجام بگەیێنن.
هۆک لە درێژەدا بە بێ ئاماژە بە پیلانە گوماناوییەکانی ئەو وڵاتە لە هێلانەی سیخۆریی دژی تاران، وتیشی: ئێمە بۆ ٤٠ ساڵ دەچێت پەیوەندی دیپلۆماتیکمان لە گەڵ ئێراندا نییە و سویسرا وەک پارێزەر بەرژەوەندییەکانمان لە ئێران ناسراوە.
نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران هەروەها ڕایگەیاند: ئەو ئاڵوگۆڕییە دەسەلمێنێت کە دەتوانین پێکەوە ڕێککەوین. گفتوگۆکان و هەروەها کاروباری پاڵپشتی لەو بوارەدا زۆر چاک پێش چوو. هەر بۆیە هیوادارین کە ئەو ئاڵوگۆڕیی زیندانییەکان نیشاندەری یەکەمین هەنگاوەکان بۆ دانوستانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێرانە.
برایان هۆک لە کۆتاییدا ئیدعای کرد: دەمەوێ خوازیاری گفتوگۆی کۆنسولی لە گەڵ ئێرانییەکان بم، بەڵکوو لەو رێگەوە بتوانین ئەمریکییەکانی دیکەش لە ئێران بهێنیننە دەرێ؛ هەڵبەت ئەو بابەتە دەرەوەستی بە ئێرانەوەیە؛ بەڵام ئێمە ئامادەییمان هەیە و هیوادارین.
بۆچوونی ئێوە