ئینترنێت داناخرێت/ ئاڵوگۆڕیی زیندانییەکان بە مانای دانوستان نییە

وتەبێژی دەوڵەت بە ئاماژە بەوەی کە ئاڵۆگۆڕیی زیندانییەکان لە گەڵ ئەمریکا بە مانای دانوستان لە گەڵ واشنتۆن نییە، وتی: ئەو کارە لە لایەن ئێران و بە مەبەستی مرۆڤدۆستانە و بە پەیامی بەرپرسێکی پێشووی ئەمریکا ئەنجام درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەت لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەیدا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا تەنیا بەو مەرجە دەتوانێT لە قەوارەی ٥+١ بگەڕێتەوە سەر میزی دانوستان کە هەموو گەمارۆوە ستەمکارانەکانی هەڵوەشێنێتەوە.

ڕەبیعی ڕایگەیاند: پێشنیاری ئاڵۆگۆڕیی زیندانییەکان ساڵ و نیوێک لەوە پێش لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاراستە کرا و ئەو ئاڵوگۆڕییە بە پێی دانوستان ئەنجام نەدراوە، بەڵام ئەمریکا لەوڕۆوە بە ڕاگرتنی گەمارۆکانی دەتوانێ لە چوارچێوەی ٥+١ هەنگاو بۆ دانوستان هەڵگرێت.

ناوبراو لە درێژەدا ڕووانییە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری لەبارەی گەشەی تۆڕی ئینتەرنێتی نیشتمانی و وتی: ئەو لێدوانانە بە مانای دوورگەیی کردنی ئێران و داخستنی بەهرەمەندی لە ئینتەرنێتی جیهانی نییە و دەوڵەت هیچکات کاری لەو چەشنە ئەنجام نادات. بەڵکوو ئەو پرسە بۆ کات و ساتی قەیران و بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆگەلی ئەمریکایە، بە چەشنێک کە ئەوان نەتوانن لەو کەرەسەیە وەک باڵی گوشار بەهرە ببەن.

ڕەبیعی هەروەها جەختی لە گرینگیی هەڵبژاردنەکانی بەردەم کرد و وتیشی: دەبێ بزانین دەربازبوونی وڵات لە رێگەی هەڵبژاردنەوە مومکینە و لە هەمان کاتدا هەڵبژاردن تاقە رێگە و باشترین رێگەی گونجاو بۆ گۆڕانکاریی چاوەروان کراوی بەرەکانە.

News Code 29770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =