بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، پێنجشەممە شەو و لە ڕوودانی ڕووداوێک لە تەلاری زەماوەند لە شاری سەقز بەداخەوە ١١ کەس کوژران و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
دوابە دوای ئەو ڕووداوە عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ زیان لێکەوتووانی ئەو ڕووداوە لە خزمەتگوزاری بە کەسانی بریندار هەواڵی دا.
لە پەیامەکەی ڕەبێعیدا هاتووە: بە داخەوە ١١ هاووڵاتی کوردمان لە ئاهەنگی شایی کۆ بوونەوە کە بە تەقینەوەی گاز، ژمارەیەکی زۆر کوژران و بریندار بوون. وەکوو وتەبێژی دەوڵەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەیان دەکەم و بە دڵێکی پڕ لە داخەوە شەرکی خەمیانم. دەوڵەت تەواوی هەوڵی خۆی دەخاتە گڕ بۆ دەرمان بریندار بووەکان.
Your Comment