ڕێگە نادەین کەسێک کە خەڵکی عێراق نایانەوێت ببێتە سەرۆک وەزیر

نوێنەرێکی هاوپەیمانی سائیرۆن سەبارەت بە ناساندنی بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لێدوانێکی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، عەلا ڕەبێعی یەکێک لە نوێنەرانی هاوپەیمانی سائیرۆن جەختی کرد کە ئەو هاوپەیمانییە ڕێگری دەکات لە ناساندی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری کە لە ڕێگای دابەش کردنەوە دەناسرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ئیزن نادەین بژاردەیەک بێتە ئاراوە کە نەتەوەی عێراق و خۆپیشاندەران نایانەوێت.

ڕەبێعی وتیشی: هاوپەیمانی سائیرۆن لە گەڵ دابەش کردنەکان بە تواوەتی دژە و هەرگیز ئیزن نادات ئەو ڕەوتە دووبارە لە دیاری کردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بەکار بێت.

ناوبراو جەختی کرد: نەتەوەی عێراق هەڵوێستی خۆیانیان بە شێوەی روون دەربڕی؛ عێراقییەکان داوای چاکسازی ڕەوتی سیاسی دەکەن.

News Code 29656

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =