بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری ژووری بازرگانی سلێمانی لە دانیشتنی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق کە بە بەشداریی ئەندامانی ژووری هاوبەشی دوو وڵات ئەوڕۆ (دووشەممە) چالاکییەکانی دەست پێکرد، ئاماژەی بە کرانەوەی بازاڕگەلی هاوبەش و شارۆچکەگەلی پیشەسازی لە سنوورەکانی دوو وڵات دا.
ئەو وتی: ئەو پڕۆژانە لە ساڵی ٢٠١٢ لە نێوان دوو وڵات واژۆ کران، بەڵام بە هۆی هێرشی داعش دوا خران بەڵام ئیستا کاتێکی گونجاوە بۆ کارخانە و شەریکە ئێرانییەکان تا لەو بازاڕە هاوبەش و شارۆچکەی پیشەسازیانە سەرمایەدانەری بکەن.
ناوبراو لە کرانەوەی شارۆچکەی پیشەسازی هاوبەشی ئێران و عێراق لە سنووری پەرویزخان هەواڵی دا وتیشی: ١٢٥ دۆنمی ئەو شارۆچکەیە دەکەوێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و ٥٠ دۆنمیشی لە خاکی ئێران دەبێت.
عەلی محەمەد بە پێداگری لە خێرایی بەخشین بە کردەیی کردنی ڕەوتی ئامادەکاریی شارۆچکەی پیشەسازی، جەختی کرد: پێویستە بەرهەم هێنەرانی ئێرانی بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە رێگەی گرووپی بەرهەم هێنەرانی هەرێمی کوردستانەوە هەوڵ بدەن و هەروەها هاوردەی هەموو جۆرە کاڵا و مادەی سەرەتایی بەرهەم هێنەرانە بەو شارۆچکە تارەفەی ناخرێتە سەر و داهاتی بەرهەم هێنان تێیدا ئازادە و دەتوانێ ڕەوانەی هەر جێیەکی جیهان بکات.
جێگری یەکەمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەروەها لەو دانیشتنە ڕووانییە ڕەچاوکردنی کاتبەندی و ستاندراد لە لایەن بازرگانانی ئێرانی و زیادی کرد: ژووری سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە زیاترین ڕێککەوتنی لە گەڵ ژوورەکانی بازرگانی ئێران ئەنجام داوە.
بۆچوونی ئێوە