بەڕێوەبەرانی پیلانی کەناڵی ئێران ئینتەرنەیشناڵ دەستگیر کران

وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند: کەسانی بەڕێوەبەری پیلانی کەناڵی ئێران ئینتەرنەیشناڵ بۆ ئاگردانی داراییگەلی گشتی و کەسێنی خەڵکی لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی وڵات لە کاتی پێڕەوکردنی ئەو فرمانانە، ناسران و دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان (عج) لە وەزارەتی ئیتلاعات لە میانەی کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبەریی هەواڵگرانەی قەیران؛ تەواو جموجۆڵ و هەڵمەتەکانی کەناڵی ئێران ئینتەرنەیشناڵ، بەڕێوەبەران، پێشکەشکاران و کارناسان بە تایبەت پەیوەندیان لە گەڵ کەسانی ناوخۆی وڵاتیان خستۆتە ژێر چاوەدێری و وێرای ناسینی کەسانێک کە هەوڵی ناردنی زانیاری بۆ ئەو کاناڵەیان بووە و کەسانێک کە هەوڵی پێرەوکردنی پیلانەکانی ئەو کەناڵە بۆ ئاگردانی داراییگەلی گشتی و کەسێنی خەڵکی لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی وڵاتیان بووە، لە کاتی پێڕەوکردنی ئەو فرمانانە بۆ تەشەنەدان بە بشێوی و ئاگردانی ناوەندەکان، ناسران و دەستگیر کران.

وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی داپەڕەکانی کارگێرانی کەناڵی ئێران ئینتەرنەیشناڵ بە نمانەی هاوکاری لە گەڵ دوژمنانی کوماری ئیسلامی بۆ هەڵمەتی تیرۆریستی دەزانێ و بەو پێیە حوکمی قەدەغەی مامەڵە و دەست بە سەردا گرتنی دارایی کارگێران و پێرسۆنێل و ستافی هاوپەیوەند بەو کەناڵە لە لایەن دەزگای دادەوە دەرکراوە و بڕیاری پێوشوێن‌گرتنی نێودەوڵەتیان بۆ گیراوە، هەتا وانەیەک بێت بۆ کەسانێک کە لە خزمەتی بیانییەکان و خەیانەت بە وڵات شانازی بە ئاگردان و سووتاندنی دارایی خەڵکی دەکەن.

هەڵبەت بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئەو تاقمە لە کارگێڕان و ستافی کاریی کەناڵەکان کە وێرای دەربڕینی پەشیمانیان، هاوکاریان لە گەڵ ئەو جۆرە کەناڵگەلە ئاسمانییە دەوەستێنن، دەکەونە بەر لێبوردن و بەخشینی ئیسلامی.

شایانی باسە، کەناڵی ئاسمانی ئێران ئینتەرنەیشناڵ کە بە تێچووی بەربڵاوی تەرخان دراو لە لایەن ڕژیمی سعوودییەوە دامەزراوە و مۆڵەتی چالاکیی لە بەریتانیا پێ دراوە؛ پاش دەسپێکی ڕووداوەکانی رۆژانی ڕابردوو وەک کەناڵی BBC فارسی و ڕۆڵی دیاری لە ئاژاوەکانی ساڵی ٨٨ی هەتاوی، هەر لە یەکەمین کاتژمێرەکانەوە بە دەرکردنی فەرمانی بشێوی و ئاگردانەوە خۆی لە ڕووداوەکە وەردا و تەرکیزی خستە سەر هاندانی بەردەنگەکان و گەورە کردنەوەی قەیرانەکە لە ئاستی ناوچەدا.

News Code 29601

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =