عێراق داوای لێبوردنی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد

وەزیری دەرەوەی عێراق بە هۆی دەست درێژی بۆ سەر سەرکونسوڵگەری ئێران، داوای لێبوردنی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ زەریف وێڕای داوای لێبوردن لە سەرکونسوڵگەری ئێران لە سەر بەڵێنی خۆی لە سەر بەڵێنی دەوڵەتەکەی بۆ پارێزەری لە شوێنە دیپلۆماتیکە ئێرانییەکان جەختی کرد.

دوابەدوای دەست درێژی بۆ سەر سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نەجەف، موحەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای داوای لێبوردنی وڵاتەکەی لە ئێران لە سەر بەڵێنی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماتیکەکانی ئێران جەختی کرد.

گرووپێکی ئاژاوەچی چوارشەممە شەو هێرشیان کردە سەر سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەجەف و بەشگەلێکی ئەو باڵەخانەیان سووتاند.

پاش دەست درێژی بۆ سەر سەرکونسوڵگەری ئێران لە عێراق، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ڕایگەیاند: ناڕەزایەتی توندی ئێران بە شێوەی فەرمی بە باڵوێزی عێراق لە تاران ڕادەگەیێنین.

News Code 29586

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =