بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار حسێن خانزادی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش رۆژی رابردوو (چوارشەممە) لە پرێس کۆنفڕانسێک لە ئەرکانی فەرماندەیی نداجا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆن و ڕاسپاردە جۆراوجۆرەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش لە دەریاگەلی ئازاد و بەرەنگاربوونەوەی دزانی دەریایی، وتی: تا ئێستا ٦٤ ناوگرووپ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات ڕەوانەی ئاوە ئازادەکان کراوە و بە پێی هەلومەرجی نوێی دەریایی سوور و کەناڵی سوئیز، گەیشتوونەتە ئەو ناوچەیەش و چەندین پاپۆر و نەوتهەڵگریان ئێسکۆرت کردووە.
ئەمیر خانزادی لە درێژەدا باسی لە خۆبەڕێوەبەری و بەرهەم هێنانی کۆپاپۆرشکێن، ژێر دەریایی و هەموو جۆرە بەلەمێکی سەرئاوی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ڕایگەیاند: کۆپاپۆر شکێنی دێنا لە مانگی ڕیبەندانەوە پەیوەستی ناوگانی هیزی دەریایی ئەرتەش دەبێت
ناوبراو بە ئاماژە بە گەمارۆی هێزی چەکداری ئێران لە دوای شۆڕشەوە، ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ کۆپاپۆرشکێن بە ناوەکانی دەماوەند، سەهەند و دێنا لە ناوخۆ بەرهەم هاتوون و لەمناوە کۆپاپۆرشکێنی دەماوەند وەک بەرەی نوێی ئاوگەڕەکانی خاوەن ئاستی ڕاداریی کەم و تیژڕۆ دوا قۆناغەکانی بەرهەم هێنانی تێپەڕاندووە و لە قۆناغی تاقیکاری و دابەستنی جیهازاتە و خراوەتە ئاوەوە و تا ساڵی داهاتوو وەبەر دەهێنرێت.
وتیشی: کۆپاپۆرشکێنی سەهەندیش بساڵی ڕابردوو پەیوەستی ناوگانی هێزی دەریایی ئەرەتش کراوە و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەبوون بۆ ڕاسپاردەی ئەقیانووسییە.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش ئاماژەی بەوەش دا: کاری ئامادەکردنی کاسەی کۆپاپۆری "شەپۆلی ٤" کۆتایی پێهاتووە و هیوادارین کۆپاپۆرشکێنی تەفتان ساڵی داهاتوو پەیوەستی هێزی دەریایی بێت. هەروەها کاری بەرهەم هێنانی کۆپاپۆرشکێنێکی قورس لە ژێر ناوی "نگین" لە ساڵی داهاتووەوە دەست پێ دەکات و لە پەنای ئەویشەوە ژێردەریایی قورسی بێعسەت بە جیهازاتێکی تایبەتیی وەک راداری چاوی هەڵۆ کە ڕادارێکی خاوەن فاز و پاوەجێیە بەرهەم دەهێنرێت.
دەریادار خانزادی لە درێژەدا باسی لە دابەستنی سیلۆگەلی ھاویشتنی ئەستوونیی مووشەکی لە سەر کۆپاپۆڕشکێنەکانی ھێزی دەریایی ئەرتەشکرد و وتی: لەم نمونەگەلەدا، تەواوی مووشەکەکان لە سەر عەرشە کۆدەکرێنەوە و بە شێوەی ھاویشتنی ئەستونی لە ناوەوەی عەرەشەدا دادەمەزرێندرێن، ئەم سیستەمە مووشەکییە نێوانبڕە و جیا لە پێکانی سەکۆی ھاوێشترانی مووشەکی ھێرشھێن، دەشتوانێ مووشەکە کرووزەکانی دوژمنیش بکاتە ئامانج.
ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بە مانۆری سێ قۆڵیی ئێران و چین و ڕووسیا لە بازنەی باکووری ئەقیانوسی ھیند کرد و وتیشی: ئەم مانۆڕە لە مانگی ڕابردوودا گەڵاڵە و پلانداڕشتن و بەرایی بۆ کراوە و ھێزەکان خەریکی خۆسازدانن بۆ بەرپا کردنی ئەم مانۆڕەن.
Your Comment