AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٦ ٢٠:٥٦

وەزیری ناوخۆی ئێران:

٧٣١ بانک و ٧٠ بەنزینخانە لە ڕۆژانی ئاژاوەدا ئاگریان تێبەردراوە

٧٣١ بانک و ٧٠ بەنزینخانە لە ڕۆژانی ئاژاوەدا ئاگریان تێبەردراوە

وەزیری ناوخۆ وتی: ئاژاوەچییەکان ٧٣١ بانک، ١٤٠ شوێنی گشتی، ٧٠ بەنزینخانە و ٩ شوێنی ئاینیان ڕووخاند و ٣٠٧ ئۆتۆمبیل و ١٠٧٦ ماتۆڕیان ئاگر تێبەردا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆ لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئامادە بوو و ڕایگەیاند: ئێمە تا کاتژمێر چوار و پێنجی ڕۆژی هەینی دوای گران بوونی بەنزین هیچ کێشەیەکمان نەبوو بەڵام لەو کاتەوە کە مێدیا بیانییەکان هاتنە کایەوە و باسەکەیان پەرە پێدا، ئاڵۆزی و بشێویمان لە ئاستی بەربڵاو بینی.

ناوبراو وتیشی: وردە وردە دروشمەکان توندتر دەبوونەوە و ناوەرۆکی ئەمنیەتیان دەگرتە خۆ و لە ئەو قۆناغە کە لایەنی تێکدەری و ئاگر تێبەردان زیادی دەکرد بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ناچار بووین ئینترنت بە شێوەی کاتی دابخەین.

ڕەحمانی فەزڵی جەختی کرد: کە لە پێنج شار لەوانە تاران، فارس، خووزستان، ئیسفەهان، ئاڵۆزییەکان چڕتر و توندتر بوو.

ڕەحمانی فەزڵی ئاماژەی کردە سەر ڕووخانی شوێنە گشتییەکان و وتی: ئاژاوەچییەکان ٧٣١ بانک، ١٤٠ شوێنی گشتی، ٧٠ بەنزینخانە و ٩ شوێنی ئاینیان ڕووخاند و ٣٠٧ ئۆتۆمبیل و ١٠٧٦ ماتۆڕیان ئاگر تێبەردا.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئەمرۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بە بۆنەی ئازاد کردنی ئینترنت بەڕێوە دەچێت، ئاڵبەت تا ئێستا ئینترنێتی دە پارێزگاش ئازاد بووە.

News ID 29561

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha