AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٦ ١٢:٣٢

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر مەزارگەی حەزرەتی یووسف لە نابلۆس

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر مەزارگەی حەزرەتی یووسف لە نابلۆس

سەربازانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر مەزارگەی حەزرەتی یووسف (د.خ) لە شاری نابلۆس هەڵکەوتوو لە لای کەرتی ڕۆژاوا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، هەوڵە دوژمنکارانەکانی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان هێشتا درێژەی هەیە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازانی ئیسرائیل لە شاری نابلۆس هێرشیان کردە سەر مەزارگەی حەزرەتی یووسف(دخ).

دوابەدوای ئەو هێرشە نامرۆڤانە پێکدادانی توند لە نێوان سەربازانی ئیسرائیل و فەلەستین ڕووی دا.

شایەت حاڵان ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک لە فەلەستینییەکان لە لایەن زایۆنییەکانەوە دەستگیر کراون.

News ID 29549

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha