بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سامان ئەحمەدی رۆژی ڕابردوو (دووشەممە ٤ی سەرماوەز) لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی سییەمین مێهرەجانی شانۆی پارێزگای کوردستان کە لە هونەرستانی هونەرە جوانەکانی شاری سنە بەڕێوە چوو، وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: چێ کردن و ئامادەکردنی ئەم پلاتۆیە کە گونجاوە بۆ نمایشی شانۆ، سینەما و مۆسیقا، نزیکەی سه ملیارد ڕیاڵ تێچووی بووە.
وتیشی: پلاتۆکە بە ژێرخانی ٢١٠ مەتری دووجا و دەفرایەتیی ١٢٠ کورسی بە جیهازاتی تیشکی دیجیتاڵی پێشکەوتە و کارپێکەریی چەند مەبەستە.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە سەرکەوتنی ٨ گرووپی شانۆیی لە ٢١ بەرهەمی بەشداربوو بۆ قۆناغی کۆتایی سییەمین مێهرەجانی شانۆیی پارێزگا، وتیشی: ئەو ٨ گرووپە لە ماوەی ٤ رۆژدا بەرهەمەکانیان لە هپڵی هونەرستانی هونەرگەلی جوان نمایش دەکەن و پاش هەر نمایشێک، شانۆکان ڕەخنە و لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت.
ئەحمەدی داوەرەکانی ئەم خولەی مێهرەجانی شانۆیی پارێزگایی خوسرەو شەهراز، پەرویز فازل نژاد و سابر نیکبەخت ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئەم مێهرەجانە سەرەڕای مێهرەجانەکانی کوردی، شانۆی سەرشەقامی مەریوان یەکێکە لە گرینگترین ڕووداوە شانۆییەکانی پارێزگای کوردستان.
Your Comment