ڕەنگدانەوەی ڕێپێوانی خەڵکی تاران لە میدیاکانی جیهان

مێدیا جیهانییەکان سەرەڕای هەوڵ بۆ بایکۆت کردنی ڕێپێوانی خەڵکی تاران دژی ئاژاوەچییەکان، نەیانتوانی ئەو بابەتە پشت گوێ بخەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: کۆبوونەوەی گەورەی تارانییەکان لە پاڵشتی لە توان و ئاسایشی وڵات، ئیدانە کردنی ئاژاوەکانی ئەم دواییە دوانیوەڕۆی دوێنێ لە گۆڕەپانی شۆڕشی ئیسلامی تاران بەڕێوە چوو.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مێدیا ڕۆژاواییەکان سەرەڕای هەوڵ بۆ بایکۆت کردنی ئەو ڕێوڕەسمە گەورە دیسان نەیانتوانی چاوپۆشی لی بکەن و بە ناچار بڵاویان کردەوە.

یونایتێد پرێس، هەواڵدەری فەڕەنسا، هەواڵدەری ئەناتۆڵی و بی بی سی لە ڕاپۆرتگەلێکی جودا لە سەر ڕووداوی گەورەی تاران نووسیان: هەزاران هاوولاتی ئێرانی، لە تارانی پێتەختی ئێران پاڵپشتی خۆیانیان لە دەسەڵاتی ئێران و ئیدانە کردنی ئالۆزی و ئاژاوەچییەکان دوابەدوای گران بوونی بەنزین نیشان دا.

ئەوان بە گرتنە دەستی ئاڵای ئێران دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیلیان دەوتەوە و پاڵپشتی خۆیانیان لە سەید عەلی خامنەیی ڕادەگەیاند.

بی بی سی بریتانیش ڕایگەیاند کە حسێن سەلامی خۆپیشاندەکانی هەفتەی ڕابردوو ئەنجامی سیناریۆیەکی بە تەواوەتی جیهانی وەسف کردووە و وتی: ئێران ئەمڕۆ لە شەڕێکی جیهانی دایە.

هەواڵدەری سپۆتینکیش نووسی: ڕێپێوان لە پاڵپشتی لە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران بەڕێوە چوو.

ئەلعەهدی لوبنانیش نووسی: ڕێپێوانی میلیۆنی خەڵکی تاران دژی خۆپیشاندەران و ئەمریکا و ئیسرائیل و لە پاڵپشتی لەدەسەلاتی کۆماری ئیسلامی لە ئەو شارە بەڕێوە چوو.

News Code 29531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =