ئەو وڵاتانەی دەستیان لە ئاڵۆزییەکانی ئێران بووە ڕۆژی خوەش نابینن

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار وتی: ئەگەر دەربکەوێت کەسانی تر لە پرسی ناوخۆیی ئێران دەستێوەردانیان کردووە کە لە زیانی نەتەوەی ئێران بووە، بە دڵنیاییەوە وەڵامی توند وەردەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێسحاق جەهانگیری ڕۆژی شەممە بە ئامادە بوون لە شوێنی وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی لە کۆبوونەوەی لێژنەی ڕێکوپێک کردنەوەی بازاڕ بەشداری کرد و وێڕای دەربڕینی هیوا بە چارەسەری کێشەکانی خەڵک، وتی: وەکوو جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە نەتەوەی ئێران دەڵێم کە هەموو بڕیارەکانی دەوڵەت بە هیوای دابین کردنی بەرژەوەندی خەڵک دەدرێن و دەوڵەت بە قووڵی ناڕەزایەتی و دەنگی خەڵک دەبیسێت و ڕێزی بۆ دادەنێت و هەوڵ دەدات داواکارییەکانی خەڵک جێ بەجێ بکات.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بە دەسخۆشی لە بەرپرسانی لێژنەی ڕێکوپێک کردنەوەی بازاڕ کە لە ئەم هەفتەی دواییە هەوڵی جیدیان بۆ چاوەدێری بە سەر بازاڕ هەبووە، وتی: هەمووان ئەبێ بە هەوڵی جیدی خۆیان بۆ چارەسەری نیگەرانی خەڵک لە بواری گۆڕانی نرخەکان درێژە بدەن.

جەهانگیری وتیشی: هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە بزانن کە ئەگەر دەربکەوێت کە ئەوان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە دەستیان هەبووە، ڕۆژگاریان تاڵ دەبێت، ئێران وڵاتێک نییە کە ئاوەها شۆخیەک لە گەڵی بکرێت. ئەگەر دەربکەوێت کەسانی تر لە پرسی ناوخۆیی ئێران دەستیان وەرداوە ژە لە زیانی ئێران بووبێت بە دڵنیاییەوە وەڵامی توند و وێرانکەر وەردەگرن.

News Code 29484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =