بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق بە ئاماژە بە هەندێک هەنگاوی شیمانەیی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە لە بواری نەوتیدا، وتی: ئەگەری ئەوە هەیە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی هەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیک نەور ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی بکات.
ئەو بەرپرسە عێراقییە وتیشی: ئەو پشکە نەوتە کە لە هەولێرەوە دەدرێتە دەوڵەتی بەغدا، ڕادەستی کۆمپانیاگەلی بازاڕدۆزیی نەوتی دەکرێت و ئەو کۆمپانیانە هەناردەی بازاڕگەلی جیهانیی دەکەن.
غەزبان ئاماژەی بەوەش دا کە هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕابردوودا رۆژانە ٤٤٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە.
Your Comment