بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ناکێشەمەندبوونی شارۆچکەسازی لە سەرزەوینی داگیرکراوە لە گەڵ یاساگەلی نێودەوڵەتیی بە توندی ئیدانە کرد و ئەو لێدوانانەی وەک پێداگریی نوێ بۆ هاوبەشیی ئەمریکا لە داگیرکرانی فەلەستین و جەنایەتگەلی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکان و پێشیل کردنی سەرەوەریی وڵاتانی دراوسێی فەلەستین زانی.
مووسەوی بە ئاماژە بەوەی کە هەڵمەت و لێدوانگەلی ئەمریکا سەبارەت بە فەلەستین، پێشێل کردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتییە، وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ هەمبەر بەو هەڵمەتانە دژایەتی و هەڵوێستی توندتر هەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە نێوان دانیشتووانی ڕاستەقینەی سەرزەوینی فەلەستین وەک تاقە رێگەی چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە، ڕوو لە پەمپێئۆ ڕایگەیاند: واباشە خۆت لە بیرۆکەی سەدەری هەژدەهەمی کە تێیدا دەسەڵاتداران خۆیان سەرتر لە یاسا و ڕیسای نێودەوڵەتی دەزانی دەرباز بکەی و ئاگادار بی کە لە سەدەی بیست و یەکەم نەک ئەمریکا دەسەڵاتی زاڵە و نە چیتر کەس پێشێل کردنی یاساگەلی نێودەوڵەتی قبووڵ دەکات.
ناوبراو لە درێژەدا جەختی لە درێژەی هاوکاریی ئێران لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە پێی یاسا دیاری کراوەکان کرد و وتیشی: بە پێی پلانە داڕێژراوەکان پشکێنەران دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی ئێرانی لە کەرتی ناڤۆکی بکەن، بەڵام لەم دواییەدا پشکێنەرێک لە کاتی چوونە ناو یەکێک لە سایتە ناڤۆکییەکان مادەی مەترسیداری پێ بووە و کۆماری ئیسلامی لەوبارەیەوە بەڵگەکانی ئاراستەی ئاژانس کردووە و چاوەروانی وەڵامی ئەوانین.
زیادیشی کرد: بە ئاوردانەوە لە پێشینەی بیانییەکان و کرداریان، هێزە ئەمنییەکانی هەستیارتر بوونە و پاراستنی ناوەندگەلی هەستیار بە مافی خۆمان دەزانین و پێویستە ئاژانس لەوبارەیەوە یاساگەلی ئێمە ڕچاو بکات.
بۆچوونی ئێوە